به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران کە بو بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی جیهانی ناڤۆکی سەردانی لەندەنی کردووە چاوی کەوت بە پڕۆژەی جت گرینگترین ناوەندی لێکۆڵینەوەی پێشکەوتەی تواندنەوەی ناڤۆکی ئەوروپا و لە دوایین ڕەوشی پێشکەوتنی زانستی و توێژینەوەیی ئەم پڕۆژە مەزنە ئاگادار کرایەوە.
لە ڕەوتی دیداری ساڵحی لە بروکسەل ، ئێران و یەکێتیی ئەورووپا لەسەر دەستەبەرکردنی بەشداریی زانستی زانستوەرانی ئێرانی لە پڕۆژەی تواندنەوەی ناڤۆکی لە ناوەندی جت ڕێککەوتن .
سەروکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران پێنج شەممەی ڕابردوو بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئەنجومەنی جیهانی ناڤۆکی لە بەریتانیا، لە بروکسەڵ گەیشتە لەندەن .
ساڵحی لە ڕەوتی سەفەرەکەی بۆ لەندەن لەگەڵ فیلیپ هاموند وەزیری خەزانەداری بەریتانیا ئاگێنت ڕایزینک بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجومەنی جیهانی ناڤۆکی و پاتریکا ویلەند سەرۆکی زانکۆی ئەنجومەنی جیهانی ناڤۆکی دیدار وتووێژی کرد....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٢٥
News ID: 779863
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران سەردانی ناوەندی پڕۆژەی تواندنەوەی ناڤۆکی " یۆر ئەتۆم"ی ئەورووپا لە ئاکسفۆردی بەریتانیای کرد .